ئێران دژی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسایه‌

عەبباس مووسەوی ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، ڕۆژی هەینی7ی 6ی 2019 وەک کاردانەوە، له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا گووتی : باس و خواسەکانی دەرەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمیه‌، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا یارمەتی بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ناکات و تەنیا دەبێتە هۆی ناکۆکی زیاتری نێوان وڵاتانی واژووکەری ڕێکەوتنی ئەتۆمی”.
 
هه‌روه‌ها گوتیشی” ئەمریکاش لەم نێوانەدا بە ئامانجەکانی خۆی دەگات کە بە شێوەی نایاسایی ئەم رێکەوتنەی بەجێ هێشت”.
 
مووسەوی هەروەها دەڵێت : ئەرووپیەکانی بەشدار لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی سەرەڕای قسە و بەیاننامەكانیان، لە کرداردا نه‌یاتوانیوه‌ یاسای رێکەوتنەکە لە بەر چاو بگرن و ناتوانن لە دووای دەرچوونی نایاسایی ئەمریکا لە ریکەوتنی ئەتۆمی وەک پێویست بەردەوام بن .
Back to top button