ئێران پاشهكشهی كرد
فەرماندەی باڵای هێزەکانی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست رۆژی پێنج شەممە6ی 6ی 2019، رایگهیاند” وا پێدەچێت ئێران لە دووای جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی عەرەبی ، بڕیاری دابێت پێداچوونەوە بە پلانەکانیدا بکات ، بۆیە پاشەکشەی کردووە”.
ژێنڕاڵ فڕانک مەک نێزی ، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هاوکات دەڵێت” ئێستا زوونە بۆ ئەوەی بڵێین لە دووای جێگیربوونی هێزەکانمان لە کەنداوی عەرەبی ئێران بەیەکجاری پەشیمان بۆتەوە لە هێرشکردنە سەر هێزەکانمان لە ناوچەدا”.
بە پێی هەواڵی ئاسۆشیتێد پرێس ئەو فەرماندەیە بە پەیامنێرانی گوتووە ئیستاش خەریکی لێکۆڵینەوەو ووردەکاری ئەم بابەتەن سەبارەت بە هەڵویستەکانی دوایی ئێران”.
مەک نێزی لە کۆتاییدا دەڵێت تا ئێستاش داواکاری رەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ بەهێزکردنی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا لە ئارادایە .