لە چاڤیلاند كەسێك بەچەقۆ كوژرا
شەوی رابردوو لەبەردەم یەکێک لە دەروازەکانی چاڤی لاند لە سلێمانی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵان له‌سه‌ر شوێنی عه‌ره‌بانه را‌گرتن کوژرا.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلیمانی رایگەیاند، ” دوێنێ شه‌و له‌ده‌روازەی یه‌کێک له ده‌رگاکانی چاڤی لاند دوو گه‌نج له‌سه‌ر شوێنی عه‌ره‌بانه‌راگرتن ده‌بێته شه‌ڕیان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌که مه‌ی خواردبووه چه‌قۆیه‌کی له گه‌نجه 18 ساڵه‌که داوه و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، سێ کەس بەهۆی روداوەکە دەستگیرکراون و خەڵکی سلێمانین و تۆمەتباری سەرەکیش گەنجێکی تەمەن ١٧ی ساڵانە.
وتیشی، هەر بەهۆی تەقەکردنەکەی دوینێ شەوی سیتی سینەما دوو کەس بریندار بوون کە دەست بەسەر ئۆتۆمبیل و ناسنامەی تەقەکەرەکەدا گیرا وە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرچووە و کەسێکی ناسراوە.