لێدان و دەستگیرکردنی کچانی ئێرانی بەهۆی چوونیان بـۆ یاریگا

ئەمڕۆ هەینی 7ی 6ی 2019 چالاکوانی بواری مه‌ده‌نی له‌ ئێران، لە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویان کردەوە کە دوێنێ پێنج شەممه‌ 6ی 6ی 2019 کۆمەڵە کچێك بە هۆی چوونیان بـۆ (یاریگای ئازادی) بـۆ سەیر کردنی یاری تۆپی پێی نێوان سوریا و ئێران لە لایەن پۆلیسەوە لێدراون و دووانیان دەستگیر کردوون و گواسترانەوە بۆ گرتووخانەی وزەرا”.
 
له‌چوونیان بۆ ناو یاریگا بۆ سه‌یر كردنی یاری نێوان ئێران و سوریا
له‌لایان پۆلیسه‌وه‌ لێیاندراوه‌
ئەم کچانەی تووشی تێهەڵدان بوون لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا لە تۆڕه‌ کۆمەڵایه‌تیەکان باسی هەڵسووکەوتە دڕندانەی پیاوانی پۆلیسیان کرد و چۆن لێیانداون بێ ئەوەی هیچ شتێك بکەن”.
 
لە دوای شۆڕشی ئێران ساڵی 1979 و بۆ جیاکردنەوەی هەردوو ڕەگەز قەدەغە کرا کچانی ئێران بچێتە نێو یاریگا، تەنها لە هەندێ باروودۆخ نەبێ و لە یاریە جیهانیەکان ڕێ بە چەند کچێك درا بۆ ئەوەی ڕێکخراوی فیفا تێبینی و سزا نەخاتە سەر ئێران”.
 
Back to top button