تەقینەوەیەك لە سوید زیانێکی زۆر بە باڵەخانەکان دەگەیەنێ

ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی سوید ڕایگەیاند تەقینەوەیەك ڕووی دا و زیانێکی زۆری بە چەند باڵەخانەیەك گەیاند لە شاری لینکۆبینگ لە باشووری ووڵات و دەم و دەست شارەزایانی پووچەڵ کردنەوەی تەقەمەنی چوونە شوێنی ڕووداوەکە”.
 
لە تۆڕه‌ کۆمەڵایه‌تیەکان وێنەی ئەم باڵەخانەیە بڵاوکرایەوە و زیانەکانی پێوە دیارە لە ڕووخان و شکانی پەنجەرەکان، لە ناوەڕاستی ئەم شارەی کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای ستۆکهۆڵم بە دووری 175 کیلۆمەتر”.
 
رادیۆی سوید باسی تەقینەوەیەکی تری کرد لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی و زیانێکی زۆری بە دەوروو بەری گەیاندووە جگە لە تەقینەوەکەی باڵەخانە چوار نهۆمیەکەی پێشووتر”.
Back to top button