لە ئەڵمانیا پەرستارێك ٣٠٠ نەخۆشی بە ئەنقەست كوشتووە

دادگایەکی ئەڵمانیا سزای بەندکردنی ھەتاھەتایی بەسەر ئەو پەرستارەدا سەپاند، کە تاوانبارە بە کوشتنی 300 نەخۆش.

بەگوێرەی دانپێدانانی پەرستارەکە لە دادگا، زۆربەی نەخۆشەکان دەتوانرا بە ئاسانی چارەسەر بکرێن، بەڵام پەرستارەکە یاری بە ژیانیان کردووە و بەئەنقەست دڵی وەستاندوون و دواتر بە دەرزییەک ھەوڵی ئەوەی داوە دڵیان بخاتەوە ئیش.

ھەندێکجار سەرکەوتوو بووە، بەڵام لە 300 حاڵەتیشدا سەرکەوتوو نەبووە نەخۆشەکان گیانیان لەدەستداوە.

نەیڵس ھۆگڵ ئەو پەرستارە ئەڵمانیەی کە بەرپرسە لە کوشتنی 300 نەخۆش. لە دادگای ئۆڵدنبێرگ لە ئەڵمانیا دادگاییکرا و سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێندرا.

ھۆگڵ تەمەن 42 ساڵە، لە بەشی نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کاری کردووە، چێژی لەوە بینیوە کە نەخۆشەکانی ببەستێتەوە و دڵیان بوەستێنێت و دواتر بە دەرزییەک ھەوڵی زیندوو کردنەوەیان بدات.

ھەندێک لە نەخۆشەکان رزگاریان بووە و نوێنەری ئەو نەخۆشانەش دەڵێ: ئەوانەی ئەم پزیشکەیان ناردووەتە کلینیکەکان بەرپرسیارن.

Back to top button