ئیمارات:ته‌قینه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كان ده‌زگای هه‌واڵگری له‌ پشته‌

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا حكومه‌تی ئیمارات تایبه‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كانی مانگی پێنجی كه‌نداو كه‌ چه‌ند كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری كردبویه‌ ئامانج ڕایگه‌یاند:هێشتا به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ست نیه‌ كه‌ بیسه‌لمێنن ئێران له‌ پشت ئه‌و كارانه‌وه‌یه‌
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوی هێرشه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ كاره‌كه‌ زۆر به‌ وردی ئه‌نجام دراوه‌و وا ده‌خوێنرێته‌وه‌ كه‌ ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری به‌هێز ئه‌و كاره‌ی كردبێت
ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیشه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تێدا نیه‌ كه‌ بیسه‌لمێنن ئێران ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ له‌ كاتێكدا پێشتر هه‌ریه‌ك له‌ سعودیه‌و ئیمارات و نه‌رویج و ئه‌مریكا ده‌ستی تۆمه‌تیان بۆ تاران ڕاده‌كێشا

Back to top button