موقتەدا سەدر چیتر ناچێتە مزگەوت

 

بەهۆی بەشداری کردنی لە ڕێورەسمە دینیەکان و نوێژەکانی هەینی، موقتەدا سەدر گرفتی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی مەراسیمە دینیەکان دروستکردوە، چونکە لایەنگرانی بە داواکاری بینین و وێنە لەگەڵ گرتن و هۆتاف کێشانیان کەشی مەراسیمەکان  تێکدەدەن.

بەهۆیەوە موقته‌دا سه‌در كه‌سایه‌تی سیاسی و ئاینی بڕیاریدا چیتر له‌ ڕۆژانی هه‌ینی نه‌چێته‌ مزگه‌وت و له‌وێ نوێژ نه‌كات.

محمد ساڵح یه‌كێك له‌ كه‌سه نزیكه‌كان له‌ سه‌در ده‌ڵێت هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی ئاماده‌ بوونی سه‌در له‌ مزگه‌وت هه‌وادارانی سه‌در به‌ هوتاف و وێنه‌گرتن و هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رده‌وام سه‌دریان بێتاقه‌ت كردووه‌.

Back to top button