بۆتین : کۆریای باکوور نایەوێت چارەنووسی وەکو عێراق بیت

 

سەرۆکی ڕوسیا فلادیمیر بۆتین ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کۆریای باکوور نایەوێت چارەنووسی وەکو عێراق و لیبیا دووبارە بـبێتەوە بۆیە پێویستە بیـر لەو پێشهاتانە بکەینەوە کە گرێنتیە بۆ ئاسایشی ئەو ووڵاتە

بۆتین لە کۆربەندی گشتی سان بوترسبۆرگ بۆ ئابووری نێودەوڵەتی گوتی ئێمە پێویستە بە دوای ڕێگایەك بگەڕێن بۆ دووبارە نەبوونەوەی نەهامەتیەکانی عێراق و لیبیا لە کۆریای باکوور بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەو گرێنتیانە چین ؟؟ ئەمە پرسیارێکی زۆر زەحمەتە.

Back to top button