ئەمریکا ٣٩ کۆمپانیای پترۆکیمیاوی ئێران و لقەکانی فرۆشیاری خستە لیستی گەمارۆنوێیەکانەوە

 

 

 

وەزارەتی حەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پێی پلانی گووشاری لە رادەبەدەر بۆ سەر ئێران ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ٣٩ کۆمپانیای پترۆکیمیاوی ئێران و هەموو ناوەندەکانی فرۆشیاری ئەم کۆمپانیایانەی لە دەرەوەی ئێرانیش خستە بەر سزای سەپاندنی گەمارۆکانی خۆی .

ئەستیۆ منۆچین ، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ، گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا پیشەی پترۆکیمیاوی و یەک لەوان گەورەترین ناوەندی بەرهەم هێنانی ئێران کە پشتیوانی بوواری ئابووری سوپای پاسدارن ئەژمار دەکرێت ، کردۆتە  ئامانجی گەمارۆکانی خۆی .

منۆچین گووتی : وا چاوەڕوان دەکەیین لە دووای سەپاندنی ئەم گەمارۆیانە ، شادەماری سەرەکی دابین کردنی بوواری ئابووری سوپای پاسدارانمان پچڕاندبێت .

Back to top button