بۆ پاشگەز بوونەوەی تورکیا لە کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ ی ڕووسی ئەمریکا بەهەڕەشەوە مۆڵەتی بۆ دیاری دەکات

 

 

 

ئەمریکا تا کۆتایی مانگی کانوونی دووهەم ( ژووئیە ) مۆڵەتی داوەتە تورکیا و دەڵێت : کڕینی هاوکاتی قەڵغانی مووشەکی ئیس ٤٠٠ ی ڕووسی و فڕۆکەی ڕادار نەبینی ( ئێف -٣٥ ) ئەمریکی گونجاو نییەو دەبێت تورکیا لە کڕینی ئەو مووشەکانە پاشگەز بێتەوە .

 

ئەمریکا هاوکات لە گەڵ دیاری کردنی ئەو مۆڵەتە بۆ تورکیا ، هەڕەشەی کردووە ئەگەر تا مانگی کانوونی دووهەم تورکیا گرێبەستەکانی خۆی هەڵنەوەشێنێتەوە ، ئەو فڕۆکەوانانەی ئێستا لە ئەمریکان بۆ ڕاهێنانی فڕینی ئێف -٣٥ لە وڵاتەکەی دەر دەکات .

 

ئەلێن لۆرد ، جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی هەینی بە ئاشکرا کردنی ئەم بڕیارەی وڵاتەکەی گووتی : لەدووای تەواو بوونی ئەم مۆڵەتە ، ئەمریکا گڕیبەستی چێکردنی  هاوبەشی ( ئێف – ٣٥ ) لە گەڵ تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە .

Back to top button