سەرۆک وەزیرانی ” یابان ” پێش سەردانی تاران لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ “بنیامین نتانیاهوو” ڕاوێژ دەکات

 

 

 

بنیامین نتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی٧/٦/٢٠١٩لە تویتێکدا دەنووسێت : ” شینزوو ئابە” سەرۆک وەزیرانی ” یابان” پێش ئەوەی سەردانی تاران بکات ، بە تەلەفۆن ڕاویژی لەگەڵ کردووە .

 

لەم تویتەدا نووسراوە ، شینزوو ئابە لەم وتوێژە تەلەفۆنیەدا هەندێک زانیاری لە سەر ئامانجی سەفەرەکەی بۆ تاران بۆ بنیامین نتانیاهوو ڕوون کردۆتەوە .

لە کۆتاییدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وێرای بەگرینگ زانینی بەردەوامی گووشارەکان بۆ سەر ئێران  دەڵێت دەبێت ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوەستێندرێت .

 

Back to top button