فەرمی: ئارسێناڵ رۆیشتنی دوو یاریزانی راگەیاند
ستێفان لیختیشتاینەری بەرگریکار و دانی وێلباکی هێرشبەر بە فەرمی ریزەکانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند جێدێڵن.
ماڵپەری فەرمی یانە ئینگلیزیەکە هەواڵی جێهێشتنی یانەکەیان لەلایەن هەردوو یاریزانەوە راگەیاند و ئەم دوو یاریزانە وەرزی داهاتوو یاری بۆ یانە لەندەنیەکە ناکەنەوە و بەرپرسانی یانەکەش لە هەوڵی گواستنەوەی دوو یاریزانن بۆ شوێ گرەوەیان.
لیختیشتاینەر و وێلباک ئەم هاوینە گرێبەستەکەیان کۆتایی دێت و بە شێوەی سەربەست دەتوانن یانەکەیان جێبێڵن.