وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆسۆڤۆ پەیامێکى پیرۆزبایی بۆ نێچیرڤان بارزانی نارد

بەهجەت باکولی، جێگری یەکەمی سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی كۆسۆڤۆ لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان کرد و ڕای گەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێ پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پتەوتر بکات.
لە پەیامێكدا بەهجەت باکولی ڕاى گه‌یاند، ئێمە سەرکردایەتیتان بەرزدەنرخێنین لە پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکە و داڵدەدان و پشتگیریکردنی لێقەوماوان و پەنابەرانی دەستی داعش. ئێمە لە کۆسۆڤۆ وەکو لە ڕابردوو پەنابەریمان بینیووە، دەزانین ئەو یارمەتییانە چەند گرنگ و بە بەهان.
جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی كۆسۆڤۆ ڕوونى كردووه‌ته‌وه، بەردەوامدەبن لە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پتەوترکردنی ئەو هاوڕێیەتی و برایەتییەی لەنێواماندا هەیە.
له كۆتایدا ده‌ڵێت، ئێمە هاوپەیمانین لە شەڕی دژی داعش، هەروەها پێویست دەکات برەو بە پێوەندییەکانمان بدەین، بۆ ئەوەی هاووڵاتییەکانمان زیاتر سوود لەو برایەتییەی نێوانمان ببینن.
ڕۆژی 28ـی ئایار، لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كابینه‌ی هه‌شته‌م و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به 68 ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا كه ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان، پێكهاته‌كان و سۆسیالیست بوون و یه‌كێتی به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌كرد.