باران ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە ھەور دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یه‌ك شه‌ممه‌ 9/6/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری پروشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکاندا ھەیە.

Back to top button