له‌سلێمانى گیان له‌ده‌ستدانى 2 هاوڵاتى و برینداربوونى11ی دیكه راگه‌یاندرا
وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماری رووداوه‌كانی هاتوچۆی بۆ هه‌ر سێ ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ڕاگه‌یاند ، به پێی ئاماره‌كه‌ش ڕووداو قوربانیه‌كان به به‌راورد به جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 2018 زیادیكردوه.
ڕائیدی هاتوچۆ (كاروان محمد) وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند ، ئاماری رووداوی هاتوچۆ له سێ ڕۆژی رابردوو جه‌زنی ره‌مه‌زان سالی(2019 )له‌سنوری پاریزكاری سلیمانی به‌م شێوه‌یه بوه :
رووداو(10) (2 )وه‌رگه‌ڕان (7) پێكدادان (1) شیلان
له كۆی ئه‌و (10 )رووداوه (7) رووداویان لهناوشاربووه (3)رووداو له ده‌ره‌وه‌ی شار بووه له ئاكامدا (11 )هاووڵاتی بریندار‌و( 2 )هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
3 ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ساڵی رابردوو ڕوداوه‌كان به‌م شێوه‌یه بوه ،
رووداو( 9) (4 )پێكدادان (2) شیلان (3 )كۆنترول له ده‌ست دان
له‌كۆی ئه‌و (9 )رووداوه(8) رووداو له ناو شار بووه( 1) رووداو له‌ده‌ره‌وه‌ی شار بووه
(11) هاووڵاتی بریندار‌و هیچ هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.