گرته‌یه‌كی دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی ویكیلیكس بڵاو ده‌بێته‌وه‌

بۆ یه‌كه‌م جار گرته‌یه‌كی جولیان ئاسانج دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ویكیلیكس بڵاو بویه‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كێشی له‌شی دابه‌زیوه‌ له‌ گرتوكخانه‌ی بلمارش
له‌ گرته‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌و كتێب له‌ ژوره‌كه‌ی جولیان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام نه‌زانراوه‌ ئه‌و نوسراوانه‌ چین و بۆ له‌وێدا په‌رش و بڵاو بونه‌ته‌وه‌
پێگه‌ی ویكیلیكس به‌ هه‌زاران به‌ڵگه‌ی نهێنی بڵاو كرده‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ زۆربه‌ی وڵاتان سكاڵایان دژی پێگه‌كه‌ جوڵاند و ئه‌مریكا له‌سه‌رو ته‌واوی وڵاتانه‌وه‌ به‌دوای ده‌ستگیركردن و سزادانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و پێگه‌یه‌.

 

 

Back to top button