سزا نوێیەکەی ئەمریکا و وڵام دانەوەی ئێران

 

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە پێی وایە  سزا نوێیەکەی ئەمریکا بۆ سەر کۆمەڵەیەکی گەورەی پترۆکیمیاوی بەڵگەیە لەسەر ساختەیی هەڵوێستی ئەمریکا دەربارەی دانووستاندن لەگەڵ تاران

 

عەباس مووسەوی لە بڵاوکراوەیەکدا پاش ڕاگەیاندنی واشنتۆن چەسپاندنی سزای ئابووری لەسەر کۆمپانیای کەنداوی عرب بۆ پترۆکیمیاوی گوتی تەنها هەفتەیەك بەس بوو بۆ پیشاندانی نیەت پاکی دۆناڵد ترەمپ بۆ گفتووگۆ لەگەڵ ئێران و پاش ئەم سزا نوێیە باسی دانوستاندن شتێکی بێ مانایە

 

وەزارەتی حەزێنەی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەك دا ئاشکرای کرد سزا نوێیەکە گەورەترین کۆمەڵەی پترۆکیمیاوی ئەم ووڵاتە دەگرێتەوە بەهۆی پشتیوانی دارایی بۆ سوپای پاسداران وئەم کۆمەڵەیە 39 لقی هەیە لە دەرەوەی ئێران

Back to top button