تەرمی کچە ونبوەکەی دهۆک دۆزرایەوە
پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە تەرمی ئەو کچە ونبوە دۆزرایەوە کە سێ رۆژ پێش ئێستا لە سەنتەرى شارى دهۆک ونبوبو.
پۆلیسی دهۆک لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی دلین وەلید لە نزیک یاریگاى وەزشى دهۆک دۆزرایەوە، کە سێ رۆژ پێش ئێستا لە سەنتەرى شارى دهۆک دیارنەمابو.
دلین وەلید تەمەنی 10 ساڵ بو و سێ رۆژ پێش ئێستا لە سەنتەرى شارى دهۆک ونبوبو، پۆلیس دەڵێت، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و لێکۆڵێنەوەکان دەستیانپێکردوە.
هاوکات هێمن سلێمان، وتەبێژى پولیسى دهۆک رایگەیاند، تەرمی دلین وەلید رەوانەى پزیشکى دادوەری کراوە و تا ئێستا نازانرێت کە خوى مردوە یان کەسێک کوشتویەتی.