نوێنەری دایمی سعوودیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان : هێرشی ئێران بۆ سەر کەشتیەکان پەیامێک بوو
عەبدوڵلا یەحیا ئەلموعەلیمی ، نوێنەری دایمی پاشایەتی سعودیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرلە ئێوارەی رۆژی هەینی وێڕای ئەوەی گووتی ئێران هیچ مەیلێکی لە جەنگ نییە گووتیشی هێرش بۆ سەر 4 کەشتی نەوتکێش لە کەنارئاوەکانی ئیمارات ، پەیامێکی تایبەتی ئێرانیەکان بوو .
ئەلموعەلیمی لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ( ئەلحەدەس ) پێداگری لەوە کرد کە ،ریاز ئێستاش لە سەر ئەو باوەڕەیە ئەم هێرشانە کاری ئێران بوون .
هەروەها گووتی : بەدووری نازانم کە واشنتۆن هۆکارەکانی لا ڕوون نەبێت کە لایەنی هێرشبەر چ ئامانجێکی بووە .
لە کۆتاییدا گووتی : ئێران پەیامێکی نارد ، دەنا مەیلی لە شەڕ نییە ،
لە کۆتاییدا گووتی : ئێران پەیامێکی نارد ، دەنا مەیلی لە شەڕ نییە ، بەڵام داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەیین زۆر شێلگیرانە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن بۆئەوەی بۆ هەموو لایەک ئاشکرا بێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەروا بە سانایی لەو کردەوانە خۆش نابێت .