وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە عێراق سەبارەت بە هێرشی سەربازی سەر ئێران هۆشداری دەدات

 

 

 

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوختە خۆی گەیاندە بەغداو هۆشداری  ئەوەی دا هێرشی لەشکری  ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەبێتە هۆی ئەوەی هەموو ناوچە بکەوێتە شەڕ و ئاژاوەوە .

 

هایکو ماس . وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ، کە سەفەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خۆی لە ئوردنەوە دەست پێکردووە لە بەغدا ئاشکرای دەکات هاتنە ئاراوەی شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئارادایە و رەنگە ئەو شەرەی روو دەدات لە ناو گومان و هاندانەکان دابێ و هیچ کەس و وڵاتێکش لەی بەهرەمەند نەبێت .

عێراق پتر لە هەر  وڵاتێک دەکەوێتە بەر مەترسی و ئەنجامەکانی ئەم جەنگەوە ، چوونکە لەم وڵاتەدا هێزەکانی ئەمریکی خەریکی راهێنانی سەربازین و لە هەمانکاتیشدا  میلیشیاکانی شیعی سەر بە ئێران لە ناو عێراقدا چالاکن .

Back to top button