بەرگریی شارستانیی ھەولێر سەرجەم ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

 

عەمید شوان عەبدولقادر٫ بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ھەولێر ڕایگەیاند: “ھاووڵاتییان ئاگر لە پووش و پەڵاش بەردەدەن، دواتر پەیوەندی بە بەرگریی شارستانییەوە دەکەن و داوای یارمەتی دەکەن، ڕۆژانە چەندین جار ئێمە دەچین بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانە”.

ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو کەسانەی ئاگر لە پێش باخچە دەکەنەوە و توانای کۆنترۆڵکردنیان نییە و کە ئاگرەکە لە ماڵ و ئۆتۆمبێل نزیک دەبێتەوە و پەیوەندییان پێوە دەکەن، بۆ نموونە دوێنێ ھەینی 7/6/2019، لە گەڕەکی بنەسڵاوە بە ھەمان شێوە ئاگریان لە پووش و پەڵاش بەردابوو، ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییەکیش بەوھۆیەوە سووتا.

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ھەولێر ڕێنمایی دەداتە ھاووڵاتییان: “کەس بێ ئاگاداری بەرگریی شارستانی پووش و پەڵاش نەسووتێنێت، لەبەر ئەوەی زیانی زۆرە و سەرەڕای تێکدانی ژینگە، مۆلیدە و ئۆتۆمبێلەکان دەسووتێنێت”.

Back to top button