نوجەیفی : باڵی ئێران بڕیاردەرە لە عێراق

 

 

 

ئوسێل نوجەیفی سەرکردە لە هاوپەیمانی بڕیاری عێراقی لە تویتێکدا دەنووسێت ، پرۆژەی ئێران بەرهەمهێنەری  ئاژاوەگێری و تێکدەرانەیە  لە دام و دەزگاکانی  دەوڵەتی عێراق

 

گوتیشی ئێمە ساویلکە نین و ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێ هەڵەی تاکە کەسی یان حیزبێکی دیاری کراو نیە  ، بەڵکو پیلانێکی  داڕێژراوە و هەوڵێکە بۆ هەڵوەشانەوەی عێراق و بەردەوامی ململانێکانی ناوخۆیی وڵات

 

پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس ساڵی 2003 ئێران دەستی خستە نێو هەموو دام و دەزگایەکی میری و هەواڵگری و تەنانەت دادوەریش و هەندێ لە سەرکردە ئایینیەکانی عێراق خزمەتیان هەبووە لە سوپای پاسداران بۆیە ئێران ئێستا خاوەن بڕیارە لە عێراق

Back to top button