زەنگەنە بە ئاشکرا دەلێت ئەمریکیەکان چیان بەسەر هێناون

 

 

 

وەزیری نەوتی ئێران ڕۆژی شەممە لەچاوپێکەوتنێکی ڤێب سایتی ( خانەی میللەت ) وێرای ئەوەی گووتی گەمارۆکانی ئەمجارەی ئەمریکا لەگەڵ پێشوو جیاوازیان زۆرە ڕاشکاوانە دەلێت ؛ ئەمریکیەکان ماوەی شەش ساڵە  وەها بە وردبینیەوە کاریان بۆ پلانی گەمارۆکان کردووە ، شادەمار و مولوولەکانی ئێمەشیان ناسیوە ، بۆیە دەلێم ئەوان لەم کارەدا گەیشتوونەتە باڵغ بوونی شەیتانی و هەموو رێگاکانیان لە ئێمە بەستووە ، هەرچەند ئێمەش لە حەولی شکاندنی گەمارۆکان دایین .

 

بیژەن زەنگەنە ، وەزیری نەوتی ئێران هەروەها ڕایگەیاند لە سەفەری ساڵی ڕابردووی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ چین ، نامەیەکی تایبەتی خامنەیی دراوەتە دەستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە .

خامەنە

لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەلێت ، گەمارۆکانی ئەمجارە کێڵگە گازیەکانیشیان گرتۆتەوەو ، گەمارۆی هاتووچۆی کەشتی و چالاکیە بانکەیەکانیش لە جاران زیاتر گووشاریان لە سەرە .

 

لە کۆتاییدا دەلێت : چین لە مانگی ڕابردووی زایینیەوە نەوتی لە ئێران نەکڕیوەو یۆنانستان و ئیتاڵیاش وڵامی تەلەفۆنی بەرپرسانی نەوتی ئێمە نادەنەوە تا لێمان روون  بێتەوە کە ئاخۆ داوای لیخۆشبوونیان لە ئەمریکا گەیوەتە چ ئاستێک بۆ بەردەوامی کڕینی نەوتی ئێران .

Back to top button