ژمارەیەكی زۆری عەمرەكاری هەرێم لە سعودیە گیریان خواردووە وەزارەتی ئەوقاف لەوبارەیەوە روونكردنەوە دەدات

 

دوای ئەوەی لە مانگی رەمەزان ژمارەیەكی زۆری هاونیشتمانیان سەردانی مەككەیانكرد و بە مەبەستی سازدانی عەمرە, تا ئێستا ژمارەیەكی زۆری عەمرەكاران لە سعودیە گیریان خواردەووە و ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان ئەمە لە كاتێكدا چەند رۆژێك بەسەر كاتی گەڕانەوەیان تێپەڕیووە.

نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە: “تەنیا لەمانگی رەمەزانی ئەمساڵدا زیاتر لە شەش ھەزار( ٦٠٠٠) ھاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان گەشتی عومرەیان لە ڕێگەی هێڵی فڕۆكەوانی عێراقی ئەنجامداوە”.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی گوتیشی: ” بە ھۆكاری تێكچوونی فرۆكەیەكی جۆری جامپۆ لە شاری جەددەی سعوودییە خشتەی گەڕانەوەی عومرەكاران تێكچووە، ئێستا بەھەوڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە كێشەكە چارەسەر كراوە لە سێ بۆ چوار ڕۆژی داھاتوو ھەموو عومرەكارانی ھەرێم دەگەرێنەوە”.

سەبارەت بە كەمتەرخەمی خزمەتگوزاریی كۆمپانیاكانی تایبەت بە عومرە گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی: “ھەركەسێك سكاڵای لەسەر ھەر كۆمپانیایەك ھەیە دەتوانێ سكاڵا تۆمار بكات، لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لێژنەیەكی تایبەت لێكۆلینەوە پێكهێنراوە و ڕێوشوێنی توند و پێویست بەرامبەر هەر كۆمپانیایەك دەگرێتە بەر كە كەمتەرخەمی كردبێت”.

Back to top button