کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە سعوودیا سەرقاڵی چێکردنی چەکی مەترسیدارە

سازو سەودای پڕگێژەوی چەک و تەقەمەنی لە نێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی عەرەبی گەیشتە ئەنجام و ئیزن بە سعوودیا درا لە خاکی خۆیدا پارچەی بۆمبی زیرەک چێ بکات .
چێکردنی پارچەی بۆمبی پێشکەوتوو بەشێکە لە گرێبەستی 8.1 ملیارد دۆلاری کە حکومەتی ترەمپ ماوەی دوو حەوتوو لەمەوبەر ، بەخوێندنەوەی دۆخی سیاسی و ئاسایشی ئێستای وڵاتانی سعوویا و ئیمارات بە ئەرێنی زانی و بە یاسایی کرد .

حکومەتی ترەمپ بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری کۆتایی کۆنگرە ڕەشنووسی ئەم گڕێبەستەی بەیاسایی کرد و هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ دۆخی ئیستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
لە دووای بە یاسایی کردنی ئەم گرێبەستە کۆمپانیای ( ڕیتۆن ) کە کارخانەیەکی پێشکەوتووی چێ کردنی چەکی مۆدێرنە ئیزنی پیدەدرێت ، ڕاوێژکارەکانیان لە سعوودیا بەرهەم هێنانی ئەم چەکانە بخەنەگەڕ .