بەپێی ئامارێك پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش رووبەرووی چەكداری پەنجا وڵات بووەتەوە

 

دوای ئەوەی پێشمەرگە توانی داعش تێك بشكێنێت, بە پێێ‌ دواهەمین ئامار كە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردۆتەوە پێشمەرگە رووبەرووی چەكداری زیاتر لە 50 وڵاتی دونیا بووەتەوە كە لە ریزەكانی داعش جەنگاون.

لیوا بابەكر فەقێ, لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: زیاتر لە 45 وڵاتی جیهان و عەرەبی چەكداریان لەناو داعش هەبووە, بەپێی دواین راپۆرت كە بڵاو كراوەتەوە ئەم ئامارە خراوەتەروو و سەرجەم چەكدارانی ئەو وڵاتانە لەناو داعش لەدژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەكارهێنراون و بەسەرجەم تواناكانیانەوە لەدژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەكاریان هێناوە.

گوتیشی: “بەشێكی زۆری ئەو چەكدارانە لەشەری دژی پێشمەرگە كوژراون بەشێكیان منداڵ بوون و هەندێكیان ئافرەت بوون و بەشێكیان بەكارهێنرابوون بۆ خۆتەقاندەوە و بەشێكیان بە ئۆتۆمبێلی بەمنیچێنراوەوە راهێنرابوون “.

راشی گەیاند: هەندێك ئەو چەكدارانە ئێستا لەدەست بەغدان كە لەشەری باهۆز رادەستی كراونەتەوە.

Back to top button