گەر ھەموو ڕۆژ بەپێ بڕۆیت ئەم گۆڕانکاریانەت بەسەردێت

ڕۆشتن بەپێ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ھەیە، بەپێی توێژینەوەکان لە ئەمەریکا ٨٠٪ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان ٢٥-٦٤ ساڵیدایە بەپێی پێویست ڕۆژانە ناجوڵێن.

ڕۆشتن بە پێ ناتوانێت کێشت دابەزێنێت وەک وەرزشەکانی ھۆڵی لەشجوانی، بەڵام یارمەتیت دەدات کالۆری بسووتێنیت و مێتابۆلیزم بەرزدەکاتەوە و کۆمەڵێک سوودی تەندروستی زۆری ھەیە، لەوانەش:

1- دەتوانیت لەڕێگای ڕۆیشتنەوە کۆنترۆڵی کێشی لەشت بکەیت و نەھێڵیت قەڵەوبیت.

2- تەندروستی دڵ باشدەکات.

3- تەندروستی ئێسکەکان باشتر دەکات.

4- ماسولکە و جومگەکان بەھێزتر دەکات.

5- ئاسانە و دەتوانیت لە ھەموو شوێنێک ئەنجامی بدەیت.

6- میزاج باشدەکات و یارمەتی چاکبوونەوەی خەمۆکی دەدات.

Back to top button