گومان لە ئێران دەكرێت دەستی لە تیرۆری مەلا وشیار هەبێت
خواكوڕك
لەمیانی ناشتنی شەهید د. وشیار ئیشماعیل حاجی كاروان لە لێدوانێكی دا دەلێت گومان هەیە كە تەنها ئامانجی بەتیرۆر گرتنی مامۆستا وشیار ئیسماعیل دا، ئەوە بووبێت كە رێگری كردووە لە كردنەوەی حوسێنیە، لە شاری هەولێر و ئەمەش بوبێتە هۆكاری تیرۆر كردنی لەلایان وڵاتێكی ئیقلیمی.
حاجی كاروان ئەندام پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو، لەكاتی ناشتنی شەهید د.وشیار ئیسماعیل رایگەیاند ئەم تیرۆرە گومانمان بۆ ئەوە دەبات كە شەهید یەكێك بووە لەوانەی رێگری كردووە لە كردنەوەی حوسێنیە، بەئامانج گرتنی شەهیدیش گومانی زۆرە كە لایانێكی ئیقلیمی بێت.
گومانەكان لەسەر ئێران لەگەشە كردن دایە و دواین لێدوانی سەڵاحەدین بەهادینیش ئاماژەیەكی روونە كە بەئامانج گرتنی مەلا وشیار تێكدانی یەكرێزی هێزە سیاسیەكانە، بۆیە دەلێت خوێنی مەلا وشیار دەكەین تیزاب و لە قورگی ئەوانە دەكەین كە نایانەوێت پێكەوە بژین.