یۆڤانتۆس هەموشتێك لەبارەی گواردیۆلاوە ئاشكرا دەكات
فابیۆ باراتچی بەرێوبەری وەرزشی یانەی یۆڤانتۆس راستی گفتوگۆكانیان لەگەڵ پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئاشكرا دەكات.
باراتچی ئاشكرایكردوە كە بە هیچ شێوەیەك گفتوگۆیان لەگەڵ پیپ گواردیۆلا ئەنجام نەداوەو ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە تەنها پڕوپاگەندەی رۆژنامەكانە.
دوای دورخستنەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس لە هەوڵی ئەوەدان جێگرەوەیەكی زۆر باش بۆ یانەكەیان بهێن و لە راگەیاندنەكانەوە ناوی چەندین راهێنەر بەو یانەیەوە دەبەسترێتەوە.
فابیۆ باراتچی لە لێدوانێكیدا بۆ سكای سپۆرت ئیتاڵی ووتی.. ئێمە لە جیهانێكی سەیرو سەمەرەدا دەژین، هیچ جۆرە پەیوەندییەكەم بە گواردیۆلاوە نەكردوە، وە هەرگیز بیرمان لەوە نەكردۆتەوە ئەو راهێنەرە بۆ یانەكە بگوازینەوە، بەڵام هەوڵەكانمان بۆ گواستنەوەی ساری بەردەوامە.
ئەو بەرێوبەرەی یۆڤانتۆس ووتیشی.. بیركردنەوەو كاركردنی ئێمە دیارەو ئاشكراییە، بە دڵنیاییەوە راهێنەرێك هەڵدەبژێرین كە لە هەموو روییەكەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەنجام بدەین.
پێشتر تۆری ئیل سۆلی 24 ئۆری ئیتاڵی ئاشكرایكردبوو كە بەمنزیكانە یانەی یۆڤانتۆس پیپ گواردیۆلا وەك راهێنەری نوێ یانەكە بە دەزگاكانی راگەیاندن دەناسێنێت.