ڤیدیۆ .. مەسعود ئۆزێڵ و ئامینە گۆڵشە ئاهەنگی هاوسەرگیرییان ئەنجامدا

مەسعود ئۆزێڵی یاریزانی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی و ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ ئامینە گۆڵشەی شاجوانی توركیا بۆ ساڵی 2014 ئەنجامدا و ئاهەنگەشە بە ئامادە بونی چەندین كەسایەتی هوارێ و خزمانی هەردو خانەوادە بەڕێوەچو.

ئۆزێل لەگەڵ ئەوەی لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا ئاستێكی خراپی پێشكەش كرد لە پێناو كەمكردنەوەی فشارەكانی ئەم وەرزە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامدا.

بەبۆنەی هاوسەرگیرییەكەشییەوە ئەو یاریزانە خواردنی بۆ 16 هەزرا پەنابەرو ئاوارەی سوری دابین كرد.

وەك سەرچاوەكان باسی دەكەن ئۆزێڵ كوردی باكوری كوردستانەو ئامینەش بەرەچەڵەك كوردی كوردستانی باشورەو خەڵی شاری كەركوكە، هەربۆیە ئاهەنگەكەشیان لەسەر شێوازی داب و نەریتی كوردی بەڕێوە چوە.

https://www.instagram.com/p/ByYoX7wHfa_/

Back to top button