یۆرگن كلۆپ مەرجی هەیە
كلۆپ مەرجی هەیە
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرای كردوە كە راهێنەری یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی دوای لە ئیدارەی یانەكەی كردوە كە یاریزانێكی بۆ بگوازنەوە لە پێناو ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو هیچ یاریزانێكی دیكە بۆ ریزەكانی یانەكەیان نەگوازنەوە.
لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردودا راگەیاندنەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە.. كە یۆرگن كلۆپ ئامادە نیە لەو ماوەیە زیاتر كە گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە بۆندەكەی بۆ چەند ساڵێكی دیكە نوێ بكاتەوە، كە لەگەڵ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ ئیدارەی یانەی لێڤەرپوڵ هەولێكی زۆریان دا وەك خەڵاتێك بۆ ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە بۆندەكەی نوێ بكەنەوە.
رۆژنامەكە ئەڵمانییەكە ئاشكرایكردوە.. كە یۆرگن كلۆپی راهێنەر تەنها یەك داواكاری لە یانەكی هەیە بۆ ئەوەی بۆی جێ بەجێ بكەن، كە ئەویش گواستنەوەی ماتیاس دی لێختی بەرگریكاری یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندیە، ئەو راهێنەرە تەنها گواستنەوەی ئەو یاریزانەی دەوێت و بە هێنانی دێلیخت هیچ گرێبەستێكی دیكە ئەنجام نادات.
رۆژنامە ئەڵمانییەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. كە یانەكانی بەشەلۆنەو پاریس سانجێرمان و لێڤەرپوڵ و یۆڤانتۆس هەڵی گواستنەوەی ئەو بەرگریكارە لاوە دەدەن و لەسەر یانەی لێڤەرپوڵ پێویستە كە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەرخان بكات.