مستەفا چاوڕەش: شاندێکی یەکێتی سەردانی پارتی دەکات

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێ، شاندێکی یەکێتی لە ھەولێرن بۆ ئەوەی سەردانی پارتی بکەن و لەگەڵیان بگەنە ڕێککەوتن و دواتریش بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێمدا بکەن.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووه‌: مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شاندێکی ڕەوانەی ھەولێر کردووە و سەرپشکی کردوون بۆ ئەوەی ئەمڕۆ، یان سبەی سەردانی پارتی بکەن و لەسەر ئەو شتانەی کە پێویستن، بگەنە ڕێککەوتن، چونکە پێشتر دوو ڕێککەوتن کراوە و ئەو شاندەش ھەموو دەسەڵاتێکی پێ دراوە.

مستەفا چاوڕەش گوتیشی: زەروورە بگەنە ڕێککەوتن و ئەو شتانەی ماون چارەسەریان بکەن و گەشبینم بگەنە ئەنجامێکی باش. بۆ پارێزگاریش قسە لەگەڵ پارتی دەکەن و ئەو شاندە ھەموو دەسەڵاتێکی ھەیە، بۆ ئەوەی خەڵک لەو دڵەڕاوکێیە نەجاتی بێت و بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم بکەن.

Back to top button