محەممەد جەواد زەریف : ئەورووپیەکان لەوپێگەدا نین ڕەخنە لە ئێران بگرن

 

 

محەممەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوو بە ئەورووپیەکان دەڵێت : ئێوە لەم شوێن و پێگەیە دانین ڕەخنە لە ئێران بگرن ، لە هامانکاتیشدا داوایان لێ دەکات وڵامیان دەنەوە کە تا ئیستا چ هەنگاوێکیان ناوە بۆ بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی .

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەم 9/8/2019لە کاتی بەسەرکردنەوەی قوتابخانەیەک لە تاران ، سەبارەت بە سەفەری ڕۆژی دووشەمی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بۆ تاران و ئەو ڕەخنانەی ئەورووپیەکان ئاراستەی ئێرانیان کردووە گووتی ئەورووپیەکان هەر بۆیان نییە ڕەخنە لە ئێمە بگرن تەنانەت بۆیان نییە لەدەرەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەش ڕەخنەمان لێ بگرن .

 

سەرچاوەیەکی فەڕەنساییش دەلێت : ئەگەر ئێران یاساکان پشتگوێ بخات گەمارۆکانی ئەورووپاش لە سەر ئێران کارا دەکرێنەوە .

 

وا بڕیارە سبەی ، هایکو ماس ، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا سەردانی ئێران بکات ، بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ئەم سەردانە بە هاوئاهەنگی بەریتانیا و فەڕەنسا هاتۆتە ئاراوە .

Back to top button