شەڕوتێکهەڵچوونەکانی سووریا لەم دوو ڕۆژەدا ١٦٧ کوژراوی لێ کەوتۆتەوە
هاوکات لە گەڵ تەشەنەکردنی شەڕ و تێکهەڵچوونی سەربازی لە نێوان هێزەکانی فەرمی سووریا و نەیارانی چەکدار لە پارێزگای ( حەما ) لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ، ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایدەگەێنێت ١٦٠ کەس لەهەر دووک لایەن کوژراون .
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا کە ئۆفیسی سەرەکیەکەی لە ( لەندەن ) ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی دوو ڕۆژی رابردوو بۆتە هۆی گیان لە دەستدانی ١٦٧ کەس .
بە گووتەی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا نەیارانی حکومەتی ناوەندی هێرشێکی نوێیان لە دژی هێزەکانی حکومی لە پارێزگای ( حەما ) دەست پێکردووە ، سەرەڕای هێرشی دەیان هاوەن و رۆکێت بە هێرشێکی ئینتیحاری ( خۆتەقاندنەوە ) لەم هێرشە بەردەوام بوون .
شەڕو تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لە دەرەوەی شارەکان لە پارێزگای ( حەما ) ، تەنیا لە ڕۆژی شەممەدا ٣٧ کوژراوی حکومی و ٢٨ کوژراوی نەیارانی دەسەڵاتی ناوەندی لێ کەوتۆتەوە .