بهپهله.. بڕیاری دا گوتەبێژی یەکێتی: بەشداری سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم دەبین
گوتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رای دەگەیەنێت، یەکیتی بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات.
کەمێک پێش ئێستە لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکی میدیاییدا رای گەیاند، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کردووە بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
دووپاتی دەکاتەوە، یەکێتی بڕیاری داوە لەسەر ئەو بانگهێشتە بە شاندێکی باڵا بەشداری رێوڕەسمی سوێندخواردنەکە ببێت، ئەو لێدوانەی گوتەبێژی یەکیتی دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی دێت کە بۆ چۆنیەتی بەشداریکردن لە حکوومەت و پرسی یەکلایی کردنەوەی پارێزگای کەرکووک کۆ ببونەوە.
ئەوەشی گوت “هەر یەك لە كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی و حاكم قادر و عومەر فەتاح و ئەرسەلان بایز، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی نوێنەرایەتی یەكێتی دەكەن لە رێوڕەسمەکەدا”.
لەکاتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان سەرباری رێککەوتنی پێشوەختە، فراکسیۆنی یەکێتی لە نەچوونە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە، مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبەش هۆکارەکەی بۆ یەکلانەکردنەوەی پرسی پارێزگاری کەرکووک گەڕاندەوە.