ئایا ترەمپ ئەو سەرۆكە دەبێت كە كورد چاوەروانیەتی

خواكوڕك
 
رۆژنامەكانی جیهانی باس لە كورد دەكەن وەك نەتەوەیەك كە پەرۆشی هاتنە دەسەڵاتی ترەمپ دەكەن، دەلێن كورد ئەو نەتەوەیە بە وردی چاوەروانی هاتنە سەر دەسەڵاتی ترەمپ دەكەن بۆ كوشكی سپی و چونكە ترەمپ لە كەمپینی هەڵبژاردنەكاندا زۆرترین هاوسۆزی بۆ پێشمەرگە و كوردەكان پێشاندا، زۆرترین جار لە لێدوانەكانی دا باسی قارەمانیەتی پێشمەرگەی كرد دژی داعش و بە هاوپەیمانی نزیك و دۆستی بەهێزی ئەمریكای زانی هەروەها رۆژنامەكان باس لەوەش دەكەن ترامپ یه‌كه‌م كادیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بووه‌ كه‌ به‌ ئاشكرا پشتگیری دوزی كوردو پرچه‌ككردنی هێزه‌كانی كوردی كردووه‌ بۆیە ئەمە بۆتە هۆكاری چاوەروانی كورد و چاودێری كردنی هاتنە دەسەڵاتی ترەمپ بۆ كۆشكی سپی.
 
 
هەروەها رۆژمانەكان باس لەوەش دەكەن گه‌لی كورد هیوای زۆریان لەسەر ترەمپ بنیات ناوە دەلێن چونكه‌ له‌ ٣٠ ساڵی ڕابردوو ده‌رفه‌ت زۆر هاتووه‌ته‌ پێش به‌ڵام به‌ هۆی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان و پاراستنی به‌ناو “ئاسایشی ناوچه‌كه‌ “كورد بێبه‌شكراوه‌ له‌ مافه‌كانی له‌لایه‌ن دوسته‌كانیشی خیانه‌تی سیاسیان ده‌رهه‌قكراوه‌ .
 
خاڵێكی ناكۆكی جه‌وهه‌ری گرنگ هه‌یه‌ له‌ نێوان كۆماری و دیموكراته‌كان كه‌ ئه‌وێش ڕژێمه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیرانه‌ كه‌ بووه‌ته‌ ڕۆژه‌ڤێكی گرنگی ململانێ و پلان ستراتیژییه‌كانی ئه‌م دوو پارته‌ ، نووسه‌ران پێیان وایە، به‌رده‌وامی فشارو گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران كه‌ داوای سه‌ره‌كی كومارییه‌كانه‌ و سه‌رۆك ترامپیش دووپاتی كروه‌ته‌وه‌ كه‌ دژی “ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران – رۆژائاوایه‌ ” ده‌رفه‌تێكی پۆزه‌تیڤ ده‌بیت بۆ گه‌لی كورد ، له‌ لایه‌ك فشار و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران سنووردار ده‌كات له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ هاوكار ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی چالاكییه‌كانی هه‌ردوو پارتی دیموكوراتی كوردستان – ئێران .
 
 
زاك هیوف ڕۆژنامه‌نووس و چاودێری دۆزی كورد لەسەر ئەو پرسە پێی وایە، گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان له‌ ژێر فشارێكی سیاسی ئابووری سه‌ربازی گه‌وره‌دایه‌ ، كوچبه‌رانی ناوخوی عێراق و كوردانی پارچه‌كانی تر روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ ، كه‌می داهات و بڕینی مووچه‌ له‌ لا‌یه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ند ژیانی خه‌ڵكی هه‌راسان كردوه‌ ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان به‌ قاره‌مانێتی و گیانبازی توانیویانه‌ سنووره‌كانی خۆیان بپارێزن و به‌ درێژایی 1100 كیلۆمەتر جه‌نگێكی سه‌ركه‌وتوانه‌ و بێوێنه‌ دژی تیرورستانی داعش بكه‌ن.
 
هەروەها زاك هیوف دەلێت، پێشنیار ده‌كات گرنگه‌ ئێداره‌ی داهاتووی تره‌مپ ڕێز له‌ جینوسایدكردن وخه‌بات و نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد بگرن، ڕێگربن له‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی جه‌زائێر له‌ ساڵی ١٩٧٥، كه‌ (هێنری كسه‌نجه‌ر)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، كورد ساڵانێكی زۆره‌ خه‌بات ده‌كات له‌ پێناو رزگاری دۆزه‌كه‌ی خاوه‌ن كولتووریكی ئاشتیخوازانه و مروڤ دوستانه‌ن ‌و ئایین و نه‌ته‌وه‌ی جودا پێكه‌وه‌ییان هه‌لبژاردووه‌ و توانایه‌كی ئابووری به‌هێز و سه‌رچاوه‌یه‌كی مرویی مه‌زنیان هه‌یه‌ ، ده‌توانن ببنه‌ دوه‌م هێزی لیبراڵ و دیموكرات له‌ ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له‌ دوای ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل .
 
لەكۆتای بۆچوونەكەی دا زاك هیوف دەلێت له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو و دوای هاتن و هێرشی تیرورستانی داعشیش بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌یان ، كورده‌كان ده‌ریان خست كه‌ هێزو توانایان له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان و خوشگوزه‌رانی و پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تسازی سنووری نیه‌، ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌موو قوربانیه‌كیان هه‌یه‌ له‌ پێناو دۆزه‌ ڕه‌واكه‌یان .
 
سه‌چاوه‌
‏Breitbart . News paper
Back to top button