لە تۆڵەی هەواوی چین کۆمپانیا کان بانگهێشت دەکات
ئەمڕۆ یەك شەممە دوو سەرچاوەی باوەرپێکراو گوتیان چین بانگهێشتی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای جیهانی کردووە بۆ گفتووگۆ، پاش بڕیاری ئەمریکا بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی تەکنەلۆژیا بە کۆمپانیای هەواوی
هەواوی گەورەترین کۆمپانیای بەرهەم هێنەری کەل و پەلی تۆڕی پەیوەندیەکانە لە جیهان و ئەمریکا خستیە لیستی ڕەشەوە بە بیانۆی هەبوونی مەترسیخوڕی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی
پاش بڕیارەکەی ئەمریکا پەکین ڕایگەیاند کە لیستێکی تایبەت بە کۆمپانیا بیانیەکان و ئەمریکیەکانی ئامادەکردووە بۆ پشتگوێ خستنیان و ئاماژەی دا بە ڕاگرتنی هەناردەی کانزایە دەگمەنەکان بـۆ ئەمریکا و سەرچاوەیەك لە کومپانیای مایکرۆسۆفت گوتی لە کۆبوونەوەکانمان هیچ هەڕەشەیەکمان لە لێپرسراوانی چین مان نەبیست