به‌رگری شارستانی عێراق: سووتانی دەغل و دانی جووتیاران بەدەستی ئەنقەست بووە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی عێراق هۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه و سووتاندنی ده‌غڵ و دانی جوتیاران ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت، ژماره‌ی رووداوه‌كانی ئاگر گه‌یشتووه‌ته 272 ئاگركه‌وتنه‌وه.ژمارەیەك لەو رووداوانە بەدەستی ئەنقەست بووە.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئه‌و ئاگرانه‌ی له رێككه‌وتی 8/5/2019 به‌ربووه ده‌غڵ و دانی جوتیاران و گه‌نم و جۆ و پوش و پاوان و ره‌ز و باخی هاووڵاتیانی سووتاندووه له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق، ژماره‌یه‌كیان به ئه‌نقه‌ست سووتێنراون.
به‌رگری شارستانی ده‌ڵێت: “هۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان به‌مجۆره بووه، 35 حاڵه‌تیان به ئه‌نقه‌ست بووه، 74 حاڵه‌ت به‌هۆی كێبڵ و وایه‌ری كاره‌باوه بووه، 25 حاڵه‌ت به‌هۆی پریشكی ئاگری ده‌ڕاسه بووه، 22 حاڵه‌ت به‌هۆی فڕێدانی پاشماوه‌ی جگه‌ره بووه، 32 حاڵه‌ت سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌كی بووه و 84 حاڵه‌تیش هێشتا له‌لایه‌ن به‌ڵگه‌ی تاوان دیاری نه‌كراوه هۆكاره‌كانی چی بوون”.
زۆرترین رووبه‌ری ده‌غڵ و دانی جوتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان سووتینراون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “ئه‌و رووبه‌ره‌ی له ماوه‌ی 5/8 تا كاتی ده‌رچوونی ئه‌م به‌یاننامه‌یه سووتاووه، زیاتر له 40 هه‌زار دۆنمه”.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، توانراوه 992 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له گڕی ئاگر رزگار بكرێت و رێگه نه‌درێت بسووتێن.