داعش ڤیدیۆی كوشتنی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سوپا و حه‌شدی عه‌شائیری بڵاوكرده‌وه
دوای چه‌ند مانگێك له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵێك له قه‌زای فه‌لوجه و كوشتنی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق و حه‌شدی عه‌شائیری، داعش ڤیدیۆی چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده تیرۆریستییه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی بڵاوكرده‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه، له ناوچه‌ی (الضابطية) له باكووری شاری فه‌لوجه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵێك كه ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق و حه‌شدی عه‌شائیری تێدا كۆبوونه‌ته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی ده‌چنه ژووره‌وه ده‌ستبه‌جێ ده‌كه‌ونه هاواركردن به‌سه‌ریاندا و فه‌رمانیان پێده‌كه‌ن خۆیان به‌ده‌مدا بخه‌نه سه‌ر زه‌وی و دواتر پرسیاری ناوی چه‌ند كه‌سێكیان لێ ده‌كه‌ن.
پاشان چه‌كداره‌كانی داعش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ست به كوشتن‌یان ده‌كه‌ن و یه‌ك یه‌ك بانگیان ده‌كه‌نه حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه و ده‌یانكوژن، به‌ڵام له‌وكاته‌ی یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كانی حه‌شدی عه‌شائیری ده‌كه‌وێته مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵیان و ده‌ڵێت من ئه‌فسه‌ر نیم و قسه‌ده‌كه‌ن، مولازێكی سوپای عێراق هه‌وڵ ده‌دات رابكات و له ده‌ستیان هه‌ڵبێت، به‌ڵام چه‌كداره‌كانی داعش ده‌ستبه‌جێ ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و ده‌یكوژن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی داعش بڵاویكردووه‌ته‌وه. سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌فسه‌رانه كه ژماره‌یان 10 كه‌سه له‌و كرده تیرۆریستییه‌دا كوژراون.
به‌هۆی دیمه‌نه توندوتیژه‌كانی كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی داعش، كوردستان 24 ڤیدیۆكه بڵاوناكاته‌وه.