شەممەی ئاگرین : وڵاتێکی عەرەبی بەرزترین پلەی گەرمای لێ تۆمار کرا
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان لە زمان ڕاوێژکارێکی کەش ناسی باس لەوە دەکەن کەوا بەرزترین پلەی گەرما بۆ ڕۆژی شەممە لە ووڵاتی کوێت تۆمار کرا
خالید زەعاقی سعودیە و ئەندامی یەکێتی عەرەبی بۆ زانیاری گەردوون و فەلەك ناسی گوتی پلەی گەرما لە نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە ناوچەی مەتریبەی باکووری وڵات گەیشتە 2 ´ 52 سیلیزی لە شوێنێکی سێبەر
کاریگەری پلەکانی گەرما بووە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەکار هینانی کارەبا و بەتایبەتی لە فڕۆکەخانەی کوێت و گەیشتە نزیکەی 13500 میگاوات و بە جیاوازی 600 میگاوات لەگەڵ ڕۆژانی پێشوو