سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی کارەساتەکانی 9ی حوزەیرانی ساڵی 1963 و 1985 پەیامێکی بڵاو کردەوە.
سەرۆک بارزانی لەو پەیامەیدا ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ 9ـی حوزەیران ڕۆژێكی پڕ لە كارەسات و قوربانیدانە لە مێژووی گەلەكەماندا. لە 9ـی حوزەیرانی 1963ـدا ژمارەیەك لە ئازادیخوازانی سلێمانی ئامادە نەبوون سووكایەتی بە هێما نەتەوەییەكانیان بكەن، بۆیە بەدەستی جەللادی ئەو كات “زەعیم سدیق” شەهید كران و، بە خوێنی خۆیان وانەی ئازایەتی و خۆبەدەستەوەنەدانیان تۆمار كرد”.
هەروەها دەشڵێت: “هەر لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ لە ساڵی 1985ـدا فڕۆكەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراق دڕندانە ئۆردوگای پەنابەرانی “زێوە”ـیان بۆردومان كرد و لە تاوانەدا ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و ژن و منداڵی بێ گوناح شەهید و بریندار بوون”.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، “دوژمن وای مەزندە كردبوو بە شەهیدكردن و ئازاردان و سووتاندنی ژن و منداڵ سەركەوتن بە دەست دەهێنێ و ئیرادەی گەلی كوردستان تێكدەشكێنێت. بەڵام كارەساتی زێوە بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە ئەوەی لە چەك و فڕۆكە و ئاگری دوژمن بەهێزترە، ئیرادەی گەلی كوردستانە بۆ مانەوە و خەبات و تێكۆشان، و دواجاریش ئەوە ئیرادە بەرزە بەسەر دوژمنی بێویژداندا سەركەوت”.
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ 9ـی حوزەیران ڕۆژێكی پڕ لە كارەسات و قوربانیدانە لە مێژووی گەلەكەماندا. لە 9ـی حوزەیرانی 1963ـدا ژمارەیەك لە ئازادیخوازانی سلێمانی ئامادە نەبوون سووكایەتی بە هێما نەتەوەییەكانیان بكەن، بۆیە بەدەستی جەللادی ئەو كات “زەعیم سدیق” شەهید كران و، بە خوێنی خۆیان وانەی ئازایەتی و خۆبەدەستەوەنەدانیان تۆمار كرد. هەر لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ لە ساڵی 1985ـدا فڕۆكەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراق دڕندانە ئۆردوگای پەنابەرانی “زێوە”ـیان بۆردومان كرد و لە تاوانەدا ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و ژن و منداڵی بێ گوناح شەهید و بریندار بوون.
دوژمن وای مەزندە كردبوو بە شەهیدكردن و ئازاردان و سووتاندنی ژن و منداڵ سەركەوتن بە دەست دەهێنێ و ئیرادەی گەلی كوردستان تێكدەشكێنێت. بەڵام كارەساتی زێوە بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە ئەوەی لە چەك و فڕۆكە و ئاگری دوژمن بەهێزترە، ئیرادەی گەلی كوردستانە بۆ مانەوە و خەبات و تێكۆشان، و دواجاریش ئەوە ئیرادە بەرزە بەسەر دوژمنی بێویژداندا سەركەوت.
هەزاران سڵاو لە شەهیدانی هەردوو كارەساتی 9ـی حوزەیران و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی
مسعود بارزانی
9ـی حوزەیرانی 2019