ئیمارات په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ئێران ده‌كات

عه‌بدوڵا بن زاید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات بۆ میدیاكان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سعودیه‌و نه‌رویج به‌رده‌وامن له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ هێرشی سه‌ر كه‌شتیه‌ نه‌وت به‌ره‌كانی كه‌نداو و هه‌رچی زانیاریش له‌و ڕوه‌وه‌ ده‌ست بخه‌ن ده‌یده‌نه‌ ئه‌نجهومه‌نی ئاسایش
له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵ ئێران بن زاید ده‌ڵێت ناكرێت ڕێكه‌وتن ته‌نها چه‌ند ده‌وڵه‌تێك تێیدا به‌شدار بن به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رجه‌م وڵاتانی كه‌نداو له‌خۆ بگرێت
پێشتر تاران داوای له‌ چه‌ند وڵاتیك كردبوو بۆ كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌كانی كه‌نداو ئاماده‌ن ڕێكه‌وتنێك بۆ هێرش نه‌كردنه‌ سه‌ر یه‌كتر واژۆ بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌

Back to top button