عادل باخەوان: عێراق دەولەتێكی نەخۆشە ئەگەری هەیە بەهۆی نەخۆشیەكەی بمرێت

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە زانكۆی سۆران دیبەیتێك بە ناوی “كوردستانێكی بەهێزتر لە ناوچەیەكی شڵەژوادا” بەڕێوەچوو، عادل باخەوان نووسەر و ڕووناكبیری كورد بەشداری پانێلێكی دیبەیتەكەی كرد و لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەدا كە عێراق دەوڵەتێكی نەخۆشە و ئەم وڵاتە لە ١٩١٩ەوە تاوەكوو ئێستا نەخۆشیی سەربەخۆیی كوردستانی هەیە.
ئەو نووسەرە كوردە ئاماژەی بەوەش كرد: “80٪ی عێراقییەكان متمانەیان بەو خزمەتگوزارییانە نییە كە دەوڵەتی عێراق پێشكەشی دەكات، و بەپێی ڕاپرسییەك كە كراوە 89٪ی عێراقییەكان بە هیچ شێوەیەك متمانەیان بە حیزبە سیاسییەكانی وڵاتەكەیان نییە.”

عادل باخەوان گوتیشی: “یەكێكی دیكە لە نەخۆشییەكانی عێراق پەیوەندیی نێوان ئێران و سعوودیەیە كە ئەگەر هەیە عێراق بكوژێت”.

ئاماژەی بەوەش كرد: “نەخۆشییەكی دیكەی كوشندەی ئەم وڵاتە گەندەڵییە كە زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دۆلار لەسەر عێراق كەوتووە”.

Back to top button