كیم جونگ ئون: ئەفسەرێكی سەربازی وڵاتەكەی پارچە پارچەدەكات و دەیكاتە خواردنی ماسیەكانی
دوای ئەوەی هەولێكی سەربازی لە كۆریای باكور دژ بە كیم جونگ ئون ئاشكرابوو, سەرۆكی كۆریای باكوور فەرماندەیەكی سوپای وڵاتەكەی بە رێگایەكی سەیر دەكوژێت كە هاوشێوەی فیلمە سینەماییەكانە، ئەویش بە خستنە ناوەوەی فەرماندە سەربازییەكە بۆ ناو حەوزی ماسی دڕندە.
ڕۆژنامەی (میرۆری) بەریتانی بڵاوی كردەوە، فەرماندەیەكی سوپای كۆریای باكوور بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی بكرێت، بە تۆمەتی پلان دانان بۆ هەڵگەڕانەوەی سەربازی دژی كیم جۆنگ ئون كوژراوە، پێش ئەوەی فەرماندە سەربازییەكە بخەنە ناو حەوزی ماسییە دڕندەكە لە جۆری (بیرانا)، دەستی فەرماندە سەربازییەكەیان بڕیوە ، سینگیان لەتكردووە.
بیرانا ماسییەكی دڕندەیە گۆشت خۆرە بە ددانە تیژەكانی جیا دەكرێتەوە لە ئاوەكانی ئەمریكای باشوور دەژیێت، حەوزێك بۆ ئەم جۆرە ماسییە لە كۆشكی كیم جۆنگ ئون دوستكراوە، لە وڵاتی بەڕازیل ئەو ماسییانەی بۆ هێنراوە، ڕاپۆرتەكان باس لەوە دەكەن سەرۆكی كۆریای باكوور ئەم ڕێگای كوشتنە لە فیلمە سینەماییەكان فێربووە.