ئازاد جوندیانی: هاوتەریب لەگەڵ ئیدارەد‌انی كێشەكانی لەگەڵ بەغدا، كورد دەبێت كار بۆسەربەخۆیی بكات.

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ زانكۆی سۆران دیبەیتێكی لە ژێر ناونیشانی ” بەهێزتركردنی پێگەی كورد لە ناوچەیەكی شڵەژاودا” بە بەشداری چەندین نوسەرو ئەكادیمی و مامۆستای زانكۆ سازدا, سیاسەتوانێكی كورد دەڵێت:” حوكمراِنانی عێراق كوردیان وەك هاوبەشی راستەقینە قبول نیە”.

ئازاد جوندیانیش سیاسەتوان و چاودێری سیاسی راگەیاند، هاوتەریب لەگەڵ ئیدارەد‌انی كێشەكانی لەگەڵ بەغدا، كورد دەبێت كار بۆسەربەخۆیی بكات.

چاودێران و سیاسەتوانان پێیان وایە حكومڕانانی عێراق لەژێر ناوی عێراقی بوون هەوڵی بچوككردنەوە و پەراوێزخستنی پێكهاتە جیاوازەكان دەدەن. ئەمەش سەرچاوەی زۆربەی كێشە و ململانێكان بووە لە رابردوو و ئێستادا.

كوردیش لەم نێوەندادا بۆ بەهێزتركردنی پێگەكەی لە ناوچەكدا دەبێت بەیەكگرتوویی كار بۆ بەدی هێنانی ئامانجەكانی بكات.

Back to top button