فەرماندەكانی سوپای پاسداران لە رێگای هاوسەرەكانیان دەستیان بۆ گەندەڵی بردووە, قاسم سولیمانی و جەعفەیر تێوەگلاون

 

مورتەزا ویری ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی تەهران سوپرایزێكی تەقاندەوە و ڕایگەیاند كە دۆسێ گەندەڵی ناردووە بۆ دەسەڵاتی دادوەری تایبەت بە خێزانەكانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و مەحەمەد جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی پێشوو

ماڵپەڕی ئێران ئینتەرناشناڵی عەرەبی لە زاری مورتەزا گواستیەوە كەوا دەسەڵاتی دادوەری ئێران 12 دۆسێی گەندەڵی دارایی پشتگوێ خستووە و وڵامی نەداونەتەوە و بەتایبەتی دۆسێی گەندەڵیەكانی خێزانی سولەیمانی و جەعفەری.

سەرۆكی پێشووی ئێران مەحەمەد ئەحمەدی نەژاد لە ساڵی ڕابردوو سولەیمانی توومەت بار كرد بە پشتگیری لە چەندین دۆسێ گەندەڵی مەهدی جیهانگیری برای ئیسحاق جیهانگیری جێگری رووحانی و لەلایەكی ترەوە نەژاد هێزەكانی سوپای پاسدارانی توومەتبار كرد بە قاچاغچیاتی و هەر ئەویش بوو ناوی لەو سوپایە نا ” بـــرا قاچاغچیەكان “

Back to top button