ئیدارەی پارێزگای نەینەوا داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەكات بۆ سنورەكانی موسڵ

 

ئیدارەی پارێزگای نەینەوا بەفەرمی داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ مووسڵ دەكات و بەرپرسێكی كوردی ئەو پارێزگایەش ئاشكرایكرد، داوایانكردووە نێو سەنتەری شار بە پۆلیسی ناوخۆ بدرێت و دەوروبەری مووسڵیش لەلایەن پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە بپارێزرێت.
سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە: “جووڵەی داعش لە مووسڵ زیادیكردووە و بەهۆی كەمیی هێزی ئەمنی و سەربازییەوە لە سەنتەری مووسڵەوە تا دەگاتە ناوچەی شنگال و سنووری سووریا داعش دەستی بە جووڵە كردووەو پەرەیسەندووە.”
جێگری پارێزگاری مووسڵ گوتی: “داوامانكردووە پاراستنی ڕەوشی ئەمنیی نێو شاری مووسڵ بە پۆلیسی ناوخۆ بسپێردرێت و دەوروبەری مووسڵیش بە هەمانگیی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا پارێزگاریی لێبكرێت و هێزێكی هاوبەشی سوپا و پێشمەرگەی تێدا جێگیر بكرێت.”
رونیشیكردەوە: “بۆ ئەو شوێنانەی كوردستانین لە دەوروبەری مووسڵ هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە و مەلەفی پاراستنی ناوچەكە بە پێشمەرگە بدرێت.”

Back to top button