لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌فسانه‌ى شیرینى به درۆ ده‌خاته‌وه
خه‌ڵك بۆ باشكردنى مەزاجیان په‌نا بۆ خواردنى شكولاتهى شیرین دەبەن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات خواردنى شیرینی مەزاجی مرۆڤ تێك ده‌دات نه‌وه‌ك باشى بكات.
ڕۆژنامه‌ى (میرۆر)ى به‌ریتانى بڵاوی كرده‌وه، زانایانى زانكۆى وریك لانكستهرى به‌ریتانى له‌گه‌ڵ زانكۆى هۆمبۆلدتى ئه‌ڵمانى، لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 1300 كه‌س كردووه، بۆ زانینى كاریگه‌رى خواردنى شیرینى له‌سه‌ر هه‌ستى خه‌ڵك وه‌كو توڕه‌یى و خه‌مۆكى.
كۆنستانتینوس مانتانتزیس سه‌رۆكى لێكۆڵینه‌وه‌كه بوو، بۆ ڕۆژنامه‌ى (میرۆ) ڕایگه‌یاند: “ئه‌فسانه‌ى ئه‌وه‌ى شه‌كر ده‌بێته هۆى باشتر بوونى مەزاجی خه‌ڵك زۆر بڵاوه، خه‌ڵك په‌نا ده‌باته به‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌ى شیرینى بۆ باشتر بوونى مەزاج، به‌ڵام ئه‌وه دووره له ڕاستییەوە و بەڵکو ده‌بێته هۆى تێكچوونى مەزاج”.