وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا به‌شداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كات

كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 10 ى 6 ى 2019 ، به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى باڵای پارته‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان و عێراق و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تى عێراق و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، نوێنه‌رانى وڵاتانى بیانى و  باڵیۆزی وڵاتان ڕێوڕه‌سمى سوێند خواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هه‌ر ئه‌مرۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو بە مەبەستی بەشداری کردن لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی ھەولێر دەکات و به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ ده‌بێت

Back to top button